ئه‌مریکا ٢٨٥ ملیۆن دۆلار له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌بڕێت

به‌شی ئێران/کوردی- نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، نیکی هالی ڕای گه‌یاند که‌ بۆ ساڵی داراییی ٢٠١٨-٢٠١٩، ئه‌مریکا بڕی ٢٨٥ ملیۆن دۆلار له‌و پاره‌یه‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌ که‌ بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی ته‌رخانی کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی ئه‌مریکا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، نیکی هالی ڕای گه‌یاند که‌ بۆ ساڵی داراییی ٢٠١٨-٢٠١٩، ئه‌مریکا بڕی ٢٨٥ ملیۆن دۆلار له‌و پاره‌یه‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌ که‌ بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی ته‌رخانی کردوووه‌.

هالی له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یێنراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ئه‌و کرداره‌شی به‌ "هه‌نگاوێکی گه‌وره‌ به‌ ئاراسته‌ی ڕاستدا" وه‌سف کردوووه‌.

هالی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ ناکارایی و خه‌رجیی له‌ ڕاده‌به‌ریی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دۆخێکی زانراوه‌ و ڕای گه‌یاند که‌ له ‌مه‌ودوا بێده‌نگ نابن به‌رامبه‌ر خراپ به‌کارهێنانی ئازایه‌تیی گه‌لی ئه‌مریکا یان رێگه‌ ناده‌ن به‌ بێ کۆنترۆڵ کردنی.

ناوبراو ڕای گه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌مریکا له‌ بودجه‌ی ساڵی داراییی ٢٠١٨-٢٠١٩ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا، ٢٨٥ ملیۆن دۆلار که‌م ده‌کاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌ کاتێک دایه‌ که‌ له‌ خولی دوو ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا و له‌ کۆی بودجه‌ی پێنج ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان، سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ دابین ده‌کرێت.

سه‌رچاوه‌: ئانادۆڵۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 9725

Your Comment

You are replying to: .
captcha