به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، نیکی هالی ڕای گه‌یاند که بۆ ساڵی داراییی ٢٠١٨-٢٠١٩، ئه‌مریکا بڕی ٢٨٥ ملیۆن دۆلار له‌و پاره‌یه که‌م ده‌کاته‌وه که بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی ته‌رخانی کردوووه.
هالی له‌و باره‌یه‌وه ڕاگه‌یێنراوێکی بڵاو کرده‌وه و ئه‌و کرداره‌شی به "ههنگاوێکی گه‌وره به ئاراسته‌ی ڕاستدا" وه‌سف کردوووه.
هالی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که ناکارایی و خه‌رجیی له ڕادهبهریی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دۆخێکی زانراوه و ڕای گه‌یاند که له مه‌ودوا بێده‌نگ نابن به‌رامبه‌ر خراپ به‌کارهێنانی ئازایه‌تیی گه‌لی ئه‌مریکا یان رێگه ناده‌ن به بێ کۆنترۆڵ کردنی.
ناوبراو ڕای گه‌یاندووه که ئه‌مریکا له بودجه‌ی ساڵی داراییی ٢٠١٨-٢٠١٩ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا، ٢٨٥ ملیۆن دۆلار که‌م ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش له کاتێک دایه که له خولی دوو ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا و له کۆی بودجه‌ی پێنج ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان، سێ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری له لایه‌ن ئه‌مریکاوه دابین ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment