بۆچی دانوستانەکانی نێوان کورد و حکوومەتی دیمەشق ناگاتە ئەنجام

بەشی سووریا- شرۆڤەکارێکی سیاسیی سووریا دەڵێت: بوونی سەربازیی ئەمەریکا لە سووریا گەورەترین هۆکارە لە بە ئەنجام نەگەیشتنی دانوستانەکانی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

سێرکیس قاسر جیان شرۆڤەکاری سیاسیی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە پڕۆسەی دانوستانەکانی نێوان کوردەکانی سووریا و حکوومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە دا و ڕایگەیاند: لەم بارودۆخەدا و بە لە بەرچاو گرتنی دەستوەردانی سەربازیی تورکیا لە سووریا، پەیوەندیی نێوان حکوومەتی سووریا و حزبە کوردییەکان لە ڕۆژهەڵاتی فورات گەیشتۆتە قۆناغێکی نوێ و هەردوو لایەنەکە مەیلی دانوستانیان هەیە بەڵام بوونی سەربازیی ئەمەریکا کاریگەریی لەسەر گفتوگۆکان هەبووە.

قاسر جیان لەبارەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی سووریا و حزبە کوردەکان وتی: ناکۆکیی نێوان حکوومەتی سووریا و هێزە کوردەکان بەسراوە بە بەرەوپێش چوونی کۆبوونەوە سەربازی و سیاسییەکان و تا ئەو کاتەی ئەمەریکا لەم نێوانەدا ڕۆڵ بگێڕێت، پڕۆسەی دانووستانەکان خێرا نابن.

ناوبراو زیادی کرد: بوونی سوپای سووریا لەسەر سنوورەکان ڕێگری کرد لە هێرشێکی دیکەی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا بەڵام دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە بەسراوە بە ڕێککەوتنی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە: بوونی سەربازیی ئەمەریکا لە سووریا گەورەترین هۆکارە لە بە ئەنجام نەگەیشتنی دانوستانەکانی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97242

Your Comment

You are replying to: .
captcha