وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا، سێرگی شۆیگو ئاشکرای کرد به مه‌به‌ستی درێژه دان به چالاکیی یه‌که سه‌ربازییه‌کانیان به شێوه‌یێکی هه‌میشه‌یی له هه‌ر یه‌ک له بنکه‌کانی ته‌رتوس و حمیمیم له سووریا، ده‌ستیان به‌کاره‌کانیان کردوووه.
سێرگی شۆیگو له میانی وتارێکدا له مۆسکۆی پایته‌خت، ئاماژه‌ی به‌وه کرد سه‌رۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتن پێکهاته‌ی ئه‌و یه‌کانه‌ی که به‌شێوه‌یێکی هه‌میشه‌یی له هه‌ر یه‌ک له بنکه سه‌ربازییه‌کانی ته‌رتوس و حمیمیم درێژه به چالاکییه‌کانیان ده‌ده‌ن، په‌سه‌ند کردوووه.
شۆیگو سوپاسی په‌رله‌مانتارانی ڕووسیای کرد بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ی له‌و هه‌وڵانه‌یان کردوووه و ڕای گه‌یاند: ''ده‌ستمان به کاره‌کانمان به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به چالاکیی یه‌که سه‌ربازییه‌کانیان به‌شێوه‌یێکی هه‌میشه‌یی له هه‌ر یه‌ک له بنکه‌کانی ته‌رتوس و حه‌میمیم له سووریا، کردوووه''.
ڤلادیمیر پوین له لێدوانێکدا چه‌ند هه‌فته‌یێک لهمهبهو به‌ر له بنکه‌ی سه‌ربازیی حه‌میمیم پارێزگای لازقییه‌ی سووریا، وێڕای ئاماژه دان به‌وه‌ی که فه‌رمانی به یه‌که سه‌ربازییه ڕووسییه‌کان کردوووه له سووریا بکشێنه‌وه، ڕاشی گه‌یاند: ''ناوه‌نده‌کانی سازانی سه‌ر به ڕووسیا له سووریا، درێژه به کاره‌کانیان ده‌ده‌ن. چالاکییه‌کانی رووسیا له هه‌ر یه‌ک له بنکه‌کانی ته‌رتوس و حه‌میمیم بۆ هه‌میشه درێژه‌یان ده‌بێت''.
سه‌رچاوه: ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment