کوردپرێس: یاریدەدەری وەزیری دەرەوی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لەبارەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ هەولێر و نەچوونی بۆ بەغدا رایگەیاند: بۆیە هاتووەتە هەولێر چوونکە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان باشتر پارێزگاری بۆ ناوەندە دیپلۆماتەکانی ئەمریکا و هێزەکانیان دابین دەکەن.
دەیڤد شینکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی بۆ ناوچەکە و هاتنی بۆ هەولێر و نەچوونی بۆ بەغدا رایگەیاند: "هەستم کرد دەتوانم بچم بۆ هەولێر، کە لەوێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارێزگارییێکی زۆر بێوێنە بۆ ناوەندە دیپلۆماتە ئەمریکییەکان و هێزەکانیان دابین دەکەن".
سەبارەت بە پشتیوانی کردن لە کوردستانێکی سەربەخۆ و توویتەکەی مارکۆ روبیۆ، سیناتۆری ئەمریکی کە پرسیبووی "ئێستا کاتی پشتیوانی کردنە لە سەربەخۆیی کوردستان؟" دەیڤد شینکەر گوتی، ئەوان وەک ئەمریکا پشتیوانی لە عێراقێکی یەکگرتوو دەکەن.
رۆژی پێنجشەممە 9-1-2020 دەیڤد شینکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک بە یاوەریی شاندێک سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ هەریەکە لە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment