گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا ڕووی لە دابەزینە/ دەست لەکار کشانەوەی عەبدولمەهدی دوو هەنگاو عێراق دەگەڕێنێتەوە دواوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پادشای ئوردن جەخت دەکاتەوە جیهان سەرقاڵی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکایە و دەبێت بۆ ڕێگری کردن لە گەڕانەوە داعش گرژیی نێوان فیرقەکان کۆتاییان پێبهێندرێت.

کوردپرێس: پادشای ئوردن رایگەیاند حکوومەتی عێراق لە ماوەی دوو ساڵی رابردووا چەندین هەنگاوی ئیجابی بڕیوە و بە دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەبێت "دوو هەنگاو بگەڕێینەوە دواوە"، دەشڵێت: "دەبێت بەرامبەر سەرهەڵدانەوەی داعش وریا بین".

عەبدوڵا بن حسێن پادشای ئوردن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فرانس 24 ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا عێراق بەشێوەیێکی ئیجابی و بەهێز چەندین هەنگاوی بڕیوە، باوەڕام وایە بە دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەبێت دوو هەنگاو بگەڕێینەوە دواوە".

پادشای ئوردن روونیشی کردوەتەوە "باوەڕمان بە گەلی عێراق و تواناکانیان هەیە کە ئێستا بەرەو داهاتوویێکی رووناکتر تێدەپەڕێنێنن".

لەبارەی مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش پادشای ئوردن ئەوەی خستوەتەڕوو، "ئێمە لەبەردەم ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش داین، کە دەبێتە کێشەیێکی بەرچاو بۆ بەغدا، ئێمە دەبێت هاوکاریی عێراقییەکان بین لە رووبەرووبوونەوەی ئەو کێشەیە کە مەترسییە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش".

ئەوە لە کاتێکدایە مانگی تشرینی دووەمی 2019 عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرامبەر کوژرانی 500 خۆپیشاندەر و زیاتر لە 20 هەزار بریندار دەستیلەکارکیشایەوە، هاوکات لەسەردەمی حکوومەتەکەی عەبدولمەهدیدا پەیوەندییەکانی نێوان عەمان و بەغدا بەرەوپێشچون و رێککەوتنی ستراتیژی ناوچەی بازرگانیان لەسەر سنوور واژۆ کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97236

Your Comment

You are replying to: .
captcha