لە ئوپەراسیۆنێکی سەربازیی تورکیا دوو ئەندامی پەکەکە کوژران

بەشی تورکیا- بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، له‌ ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا له‌ ناوچه‌ی مه‌تینا، دوو ئەندامی پەکەکە کوژران.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 13ی کانوونی دووهەمی 2020 وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند، له‌ناوچه‌ی مه‌تینا باكووری عێراق شوێنی دوو ئەندامی پەکەکە دیاری كرا و دواتر له‌ڕێی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییه‌وه‌ له‌ چالاكی خران.

بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەوەشی زیاد کردووە کە هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان بۆ سه‌ر رێكخراوی په‌كه‌كه‌.

News Code 97222

Your Comment

You are replying to: .
captcha