بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەنگانی شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی لە کەناراوەکانی قەزای چەشمە دەنگی هاوار بیسترا هەواڵ درایە هێزە ئەمنییەکان و دوای ئەوە تیمە فریاگوزارییە دەریاییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە دەرکەوت کە بەلەمێکی نایاسایی کۆچبەران نقوم بووە.
تیمە فریاگوزارییەکان ٨ کەسیان ڕزگار کرد و لاشەی بێگیانی ١١ کەسی دیکەیان لە ناو ئاو دەرهێنا کە هەشت کەسیان منداڵ بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment