لە ساڵی 2019 داعش 238 کرده‌وه‌ی ترۆیستیی لە عێراق ئه‌نجام داوه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند: داعش هه‌ر ماوه‌ و دوای خه‌لافه‌ته‌که‌شی هه‌ر به‌ گرووپی بچووک کار ده‌که‌ن و له‌ساڵی 2019دا داعش 238 کرده‌ی "تیرۆریستی"ی ئه‌نجام داوه‌.

کوردپرێس: جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگه‌یاند: داعش هه‌ر ماوه‌ ته‌نها خه‌لافه‌ته‌که‌ی نه‌ماوه‌ و به‌شێوازیی گرووپی بچووک کارده‌که‌ن و کرده‌وه‌ی "تیرۆریستی" ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ناوبراو وتیشی، به‌پێی ئامارێکیان له‌ساڵی 2018دا داعش 456 کرده‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام داوه‌، که‌ تێیدا هه‌زار و 742 که‌س شه‌هید و بریندار و رفێندراو هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ساڵی 2019دا داعش 238 کرده‌ی "تیرۆرستی"ی ئه‌نجام داوه‌، که‌ تێیدا هه‌زار و 58 بریندار و ڕفێندراو و شه‌هیدی تێدایه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر وڵاتانی جیهان، مه‌ترسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراقیش ده‌گرێته‌وه‌ و به‌رده‌وامن له‌ ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌کانیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97212

Your Comment

You are replying to: .
captcha