کوردپرێس:
تۆڕی میدیایی خەڵك لە هەرێمی کوردستان لەزاری سەرچاوەی ئاگادار لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند شاندێکی حكوومەتی عێراقی بە سەرۆكایەتیی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق دەبێت و بڕیارە چاوی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و لێپرسراوانی باڵای حكومەتی هەرێم بكەوێت.
بەپێی زانیارییەكان، دۆخی ئێستای عیراق و ناوچەكە و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و كێشەی بودجە و كێشەكانی تری نێوان هەردوولا تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا دەبێت.
Your Comment