١١ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ١٠:١٩
عەبدولمەهدی سەردانی هەولێر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە ڕۆژی شەممە ۱۱ی كانوونی دووەمی ۲۰۲۰، شاندێكی باڵای حكوومەت بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم كۆببنەوە.

کوردپرێس:

تۆڕی میدیایی خەڵك لە هەرێمی کوردستان لەزاری سەرچاوەی ئاگادار لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند شاندێکی حكوومەتی عێراقی بە سەرۆكایەتیی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عیراق دەبێت و بڕیارە چاوی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و لێپرسراوانی باڵای حكومەتی هەرێم بكەوێت.

بەپێی زانیارییەكان، دۆخی ئێستای عیراق و ناوچەكە و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و كێشەی بودجە و كێشەكانی تری نێوان هەردوولا تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا دەبێت.

News Code 97201

Your Comment

You are replying to: .
captcha