گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەست پێدەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ هەینی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەست پێدەکەنەوە.

کوردپرێس: لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕای گەیاند ئەمڕۆ ھەینی گەشتی فڕۆکەوانیی نێوان سلێمانی و تاران دەست پێدەکاتەوە.

دانا محەمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە باسنیوزی وتووە: "بەپێی ئاگادارینامەیێک کە لەلایەن ھێڵی ئاسمانیی ماھان-ەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نێردراوە، بڕیارە ئەمرۆ ١٠/١/٢٠٢٠ گەشتەکانیان لە نێوان سلێمانی – تاران دەست پێ بکاتەوە و گەشتەکان بەپێی خشتەی پێشوو بەردەوام دەبن.

پێشتر ئەم گەشتانە بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە ڕاوەستا بوون.

هەروەها تورکیا بە شێوەی کاتی گەشتەکانی خۆی بۆ هەولێر و سلێمانی ڕاگرتووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97188

Your Comment

You are replying to: .
captcha