بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان پاش کۆبوونەوەیان ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان دەرکرد و لە 5 خاڵدا ستایشی کۆدەنگیی لایەنە کوردستانییەکان کراوە و داواش کراوە عێراق و هەرێم نەبێتە گۆدەپانی ململانێی وڵاتان.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 8ی کانوونی دووهەمی 2020، لەسەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم( سەرۆكی پەرلەمان، سەرۆكی حكوومەت، سەرۆكی هەرێم) و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو كە تایبەت بوو بەگفتوگۆكردن دەربارەی بارودۆخی عیراق و ناوچەكە و هەڵسەنگاندنی پێشهاتەكان و كاریگەرییان لەسەر هەرێمی كوردستان.

دوای كۆبوونەوەكەش سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم راگەیەنراوێكیان بڵاو كردەوە كە لەم خاڵانە پێكهاتووە:

1- كۆبوونەوە بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە ئەو رووداوانەی لە ماوەی رابردوودا لەعیراق روویاندا، بەتایبەتیش پێشهاتەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆو جەختی لەسەر هەڵوێستی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە‌ كە ئەو پەرەسەندنە ترسناكانە لە بەرژەوەندیی هیچ لایێک و بەتایبەتی لە بەرژەوە‌ندیی گەلانی عیراقدا نییه، بۆیە داوا دەكەین هەموو لایێک دان بە خۆیاندا بگرن و سەرجەم و هێز و لایەنە عیراقییەكان و دامەزراوەكانی دەوڵەتی فیدراڵ هەوڵی جددی بدەن بۆ ئەوەی عیراق نەبێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ململانێكان و گەلی بەشمەینەتی عیراق چیتر باجی ئەو ڕووداوانە نەدات و ئەو بارودۆخە نەكرێتە بیانووی پشتگوێخستنی خواستە ڕەواكانی هاووڵاتیان و خۆپیشاندەرانی عیراق.

2- هاوهەڵوێستیی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەرز نرخێنراو دووپاتی زەرورەتی كاری هاوبەش و پاراستنی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستیی لایەنەكان لە بەغدا و هەرێم كرایەوە بەجۆرێك بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، ئامانجی سەرەكیی هەمووان بێت.

3- پاڵپشتیی لایەنە سیاسییەكان بۆ دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان و پاراستنی هەرێم و بەرژەوەندییەكانی دووپات كرایەوە.

4- كۆبوونەوە بە نیگەرانییەوە سەیری هەنگاونانی یەكلایەنە لە ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ڕۆژی یەكشەممە 5/1/2020یدا دەكات و بە پێشێلكردنی بنەمای پێكەوەكاركردن و دەوڵەتی فیدراڵ و بە مەترسی دەزانێت بۆ پرۆسەی سیاسی و سەقامگیریی عیراق.

5- كۆبوونەوە جەخت دەكاتەوە كە هەنگاوەكانی داهاتوو لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان بە بەشداری و ڕاوێژ لەگەڵ سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان بێت.

News Code 97181

Your Comment

You are replying to: .
captcha