٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ١٠:١٦
ڕاگەیێندراوی هاوبەشی تورکیا و ڕووسیا

بەشی تورکیا- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین، راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا باسی سەروەریی خاکی سووریا و نیگەرانی لە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کراوە و داوای ئاگربه‌ست له‌ لایه‌نه‌كانی لیبیا ده‌كه‌ن.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 8ی کانوونی دووهەمی 2020، سه‌ركۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پووتین لە ئیستانبوڵ دیداریان کرد و پاش کۆبوونەوەکەیان لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا داوای ئاگربەستیان لە لایەنەکانی لیبیا کرد.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و پووتیندا، باسی سووریا كراوه‌ و تیایدا هاتووه‌: "جه‌خت له‌ پابه‌ندیی خۆمان به‌ پاراستنی سه‌روه‌ریی، سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كێتیی سیاسیی سووریا و یه‌كپارچه‌ییی خاكه‌كه‌ی، ده‌كه‌ینه‌وه‌".

له‌باره‌ی ئیدلبیشه‌وه‌ هاتووه‌: "ئارامیى ئيدلب، جەخت لەسەر جێبەجێكردنى سەرجەم بەندەكانى رێككەوتنەكانى پەيوەست بە ئيدلب دەكەينەوە".

ئه‌ردۆغان و پووتین رایانگه‌یاندووه‌: "جەخت لەسەر پێويستى زیادکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ هەموو سوورييەكان دەکەینەوە بێ جياوازیى و بە سياسيیكردن و مەرجى پێشوەخت".

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا-ئێران، له‌ راگه‌یه‌نراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه‌: "به‌ قووڵیی نیگه‌رانین له‌ هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و ره‌نگدانه‌وه‌ نه‌رێنییه‌كانی له‌ عێراق. داواكارين لە سەرجەم لايەنەكان دان بەخۆدا بگرن و ئارامبنەوە و رێگە بۆ چارەسەرە ديپلۆماتييەكان بكەنەوە".

راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌شی ئه‌ردۆغان-پوتین تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر دۆخی لیبیا و تیایدا هاتووه‌: "جه‌خت له‌ پابه‌ندیی پته‌ومان به‌ سه‌روه‌ریی، سه‌ربه‌خۆیی، یه‌كپارچه‌ییی خاك و یه‌كێتیی نیشتمانیی لیبیا ده‌كه‌ینه‌وه‌. پشتگيریى هەوڵەكانى بەرلين دەكەين، ئەوە وەبيردەهێنينەوە كە ئەم هەوڵانە بە ئەنجامى ئەرێنى دەبێت لە كاتى پابەندبوونى ليبييەكان و دراوسێكانیان".

News Code 97180

Your Comment

You are replying to: .
captcha