چەندین نوخبەی کورد لە فڕۆکە ئوکراینییەکە گیانیان لە دەست دا

بەشی ئێران- چەندین نوخبە و کەسایەتیی زانستیی کورد لەو فڕۆکەیەدا بوون کە دەمەوبەیانی ڕۆژی چوارشەمە لە نزیک فڕۆکەخانەی مێهرئابادی ئێران کەوتە خوارەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 18ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 8ی کانوونی دووهەمی 2020 فڕۆکەیێکی ئۆکراینی لە جۆری بووینگی 737 کاتژمێر 6 و 18 خولەکی دەمەوبەیان لە ناوچەی شەهریاری نزیک تاران کەوتە خوارەوە و کۆی 167 موسافیر و 9 کادیری فڕۆکەکە گیانیان لە دەست دا.

لە نێو موسافیرەکانی ئەو فڕۆکەیەدا چەندین هاووڵاتیی کوردی ئێران بوون کە تێکڕایان نوخبە و کەسایەتیی زانستیی پایەبەرز بوون.

یەک لەو کەسانە "ڕزگار ڕەحیمی" بوو کە نوخبەیێکی کوردی خەڵکی سەقزە. دوکتۆریی ئەلەکترۆنیکی زانکۆی کبەکی کەنەدا بوو کە لەگەڵ منداڵەکەی و خێزانە دووگیانەکەی گیانیان لەدەست داوە.

دوکتور ئاروین مورەتەب و دوکتورە ئایدا فەرزانە ژن و شوویێکی کوردی خەڵکی سنە بوون. دوکتور مورەتە دەرچووی دوکتۆریی زانکۆی تەکنیکیی کبەک و ئەندازیاری باڵای کۆمپانیای ئیتۆنی کەنەدا بوو و دوکتور فەرزانەش دەرچوو و مامۆستای تەکنیکیی کبەکی کەنەدا بوو.

هەروەهاش هاوژین و منداڵی نووسەری کرماشانی حامید ئیسماعیلیوون دوو کەسی دیکە بوون کە لەو فڕۆکەیەدا گیانیان لە دەست دا.

5 هاووڵاتیی مەهابادیش بە ناوەکانی فاتیمە (سروە) پەساوەند- عایشە (سنوور) پوورقادری- ئەوین ئەرسەلانی- هیوا مەولانی و کوردیا مەولانی لە فڕۆکەکەدا بوون کە هەموو ئەو 5 هاووڵاتییە تەزکەرەی کەنەداشیان بووە.

شایانی باسە 13 خوێندکاری زانکۆی "صنعتی شریف"ی ئێرانیش لە فڕۆکەکەدا بوون.

News Code 97174

Your Comment

You are replying to: .
captcha