هەولێر داوا دەکات لایەنەکان، هه‌رێمى كوردستان له‌ ململانێكانيان به‌دوور بگرن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ ٨-١-٢٠٢٠) هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمى كوردستان، له‌ سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌.

کوردپرێس: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ خرانه‌ به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندنى ورد بۆ ڕووداوه‌كان و هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرا.

هه‌رێمى كوردستان پشتيوانى هێزى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رده‌وامى به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان به‌ پێويست ده‌زانێت، به‌تايبه‌تى كه‌ له‌ چه‌ند مانگى ڕابردوودا جووڵه‌ و كرده‌وه‌ تيرۆريستييه‌كانيان هه‌ڵكشاون، بۆيه‌ داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ک ڕێگه‌ نه‌دات تيرۆر سه‌رهه‌ڵ بداته‌وه‌.

دەقی راگەیەندراوەکە:

له‌ چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ ده‌ورييه‌كانى خۆيدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٨-١-٢٠٢٠ هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر، كۆ بوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ خرانه‌ به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندنى ورد بۆ ڕووداوه‌كان و هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌م چوارچێوه‌يه‌دا هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى، نيگه‌رانيى قووڵى خۆيان بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڕووداوه‌كانى ناوچه‌كه‌ ده‌ربڕى له‌ كاتێكدا كه‌ مه‌ترسيى تيرۆر فراوانتر بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌ هه‌يه‌.

ده‌رباره‌ى ڕووداوه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردووش، به‌تايبه‌تى پێشهاته‌كانى ئه‌م به‌ره‌به‌يانييه‌، هه‌رێمى كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕێكارى سه‌ربازى به‌ هيچ شێوه‌يه‌ک كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات. هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هێوردكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و ديالۆگ و چاره‌سه‌رى ديپلۆماسيانه‌ى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئارامييه، داواش له‌ هه‌موو لايێک ده‌كات هه‌رێمى كوردستان له‌ ململانێكانيان به‌دوور بگرن.

هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌رده‌واميى به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆر و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان به‌ پێويست ده‌زانێت، به‌تايبه‌تى كه‌ له‌ چه‌ند مانگى ڕابردوودا جووڵه‌ و كرده‌وه‌ تيرۆريستييه‌كانيان هه‌ڵكشاون، بۆيه‌ داوا ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌ هيچ شێوه‌يێک ڕێگه‌ نه‌دات تيرۆر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97171

Your Comment

You are replying to: .
captcha