دەبێت رێگەنەدرێت عێراق بکریتە مەیدانی ململانێکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە چوارچێوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی بەغدا و ناوچەکانی دیکەدا، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی لە نوێنەری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و پێکەوە دۆخەکەیان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس: نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدای پایتەخت پێشوازیی کرد لە جینین هینیس پلاسخارت، نوێنەری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە چاوپێکەوتنەکەشدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر پشتیوانی کردنی سەقامگیری و پاراستنی سەروەری خاکی عێراق".

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژە بەوەکراوە "وەک کارێکی لەپێشینەی نیشتیمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لە ئێستادا پێویستە پشتگیری لە عێراق بکرێت، بە تایبەتی لەو رووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخەی ئێستا وڵاتەکەی تێدایە و رێگری بکرێت خاکەکەی بکرێتە مەیدانێک بۆ پاککردنەوەی حسابی ململانێکان".

جەختیش لەسەر ئەوەکراوەتەوە، پێویستە تێبینی قەیرانەکانی ئێستا بکرێت، ئەوەش لەرێگەی پەرەپێدانی دامەزراوەکانی وڵات و لە ئەستۆگرتنی ئەنجام دانی چاکسازی تێیدا وەک دەستکەوتێکی گەل و نیشتیمانی.

هەر سەبارەت بەو دۆخەی لە ئێستادا عێراقی پێدا تێپەڕدەبێت ئاماژە بەوەکراوە گرنگ و پێویستە لایەنەکان دانبەخۆدابگرن، لەگەڵ رووداوەکانی ئێستادا بە ژیری مامەڵەبکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97150

Your Comment

You are replying to: .
captcha