کوردپرێس: نانسى پێلوسی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایێک ده‌دات، كه جووڵه سه‌ربازیه‌كانى ترامپ به‌رانبه‌ر ئێران سنووردار ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ش ته‌ئكیدكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر به‌رپرسارێتى چاودێریكردن له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا ده‌شڵێت "جووڵه سه‌ربازیه‌كانى ئیداره‌ى ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر ئێران پێویسته له‌ماوه‌ى 30 رۆژدا بوه‌ستێنرێت".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌لیسا سلوتكین ئه‌ندامى كۆنگرێس و شیكه‌ره‌وه‌ى پێشوو له ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تى به‌رگرى كه تایبه‌تمه‌نده به كاروبارى میلیشیا شیعه‌كان، راپۆرتێک پێشكه‌ش ده‌كات.
پێشتریش نانسى پێلوسى پێى وابوه، تیرۆری سەردار قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ی پێشووى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران ئیستفزاز كردنێكى نه‌گونجاوه و سه‌ربازان و دیپلۆماتكارانی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ده‌كاته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment