کوردپرێس: لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ئەمڕۆ لیژنەی كاروباری شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوینەرانی كردووە، داوای گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی بەغدایان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوومەهدی موهەندیس كردووە.
لە نووسراوەكەی ئەو لیژنەیەدا هاتووە: "خەبات و قوربانییەكانی ئەبوومەهدی موهەندیس و هاوڕیكانی ئاشكرایە، مەرجەعی باڵاش نازناوی پاڵەوانانی شەڕی سەركەوتنی پێبەخشیون، بۆیە وەک وەفایێک بۆ ئەو هەوڵ و قوربانیانەی لە پێناو عێراقدا داویەتی داوادەكەین فڕۆكەخانەی بەغدا ناوەكەی بگۆڕدریت بۆ فڕۆكەخانەی ئەبوومەهدی موهەندیس".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment