بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی تێپەڕبونی 99 ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای عێراقدا رایگەیاند: "لەو رۆژەدا عێراقییەکان بە شانازی و سەربەرزییەوە یادی دامەزراندنی سوپای عێراق دەکەنەوە کە رۆڵێکی قارەمانانەی و فراوانی بەهاوکاری هێزەکانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و رۆڵەی هۆزەکان لە تێکشکاندنی تیرۆر و سەرکەوتنی بەسەریدا بینیوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە: "قۆناغی داهاتوو دەخوازێت هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەیەکەوە کار بکەن بۆ بەردەوامیدان بە سەرکەوتنەکان بەسەر تیرۆردا و جێبەجێ کردنی داواکاریی عێراقییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات و پاراستنی سەروەرییەکەی".
سەرۆک کۆماری عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، "بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە ئەندامان، ئەفسەران و فەرماندەکانی سوپای عێراق بە هەموو بەشەکانی و هێزەکانی پۆلیس، حەشدی شەعی و پێشمەرگە دەکەین و داوای ئارامی هەمیشەیی بۆ شەهیدەکان و چارەسەری خێراش بۆ بریندارەکان دەکەین".
ساڵی 1931 هێزی ئاسمانی عێراق دامەزراوە و ساڵی 1937یش هێزی دەریای پێکهێنرا، یەکەکانی سوپای عێراق بەردەوام فراوان و پڕچەک دەکران، لە حەفتەکانی سەدەی رابردوو ژمارەی ئەندامانی سوپا گەشتە یەک ملیۆن سەرباز، هەروەها ساڵی 2003 دوای هێرشەکانی ئەمریکا و رووخاندنی رژێمەکەی سەدام سوپای عێراق هەڵوەشێنراوەیەوە و جارێکی دیکە بە پێکهاتە و پڕچەکردنێکی جیاوازترەوە پێکهێنرایەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment