مه‌راسیمی پرسه‌ی سه‌رداری شه‌هید حاجی قاسمی سوله‌یمانی له‌ سلێمانی به‌ڕێوه ‌چوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌راسیمی پڕشکۆی پرسه‌ی سه‌رداری شه‌هید حاجی قاسمی سوله‌یمانی له‌ سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی به‌ڕێوه ‌چوو.

کوردپرێس: پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ به‌رواری 5 ی کانونی دووه‌می 2020 ی زایینی، مه‌راسیمی پرسه‌ی جه‌نه‌راڵ حاجی قاسمی سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی ره‌شیدی هێزه‌کانی سوپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی ئێران و هاوڕێیانی به‌ تایبه‌ت شه‌هید ئەبوومه‌هدی موهەندیس جێگری سه‌رۆکی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م مه‌راسیمه‌ پڕشکۆیه‌ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌دان که‌س له‌ به‌رپرسانی فه‌رمی سیاسی، سه‌ربازی، ئاسایش، ڕۆشنبیری و ئابووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گشتی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و هه‌روه‌ها سه‌رۆک و به‌رپرسانی ته‌واوی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، شێخانی عه‌شیره‌ت و که‌سایه‌تیه‌ ئایینی و ڕۆشنبیرییه‌کان، ڕێبه‌رانی ته‌ریقه‌ته‌کان، سه‌رۆک و مامۆستایانی زانکۆ، سه‌رۆکی ژووره‌ بازرگانیه‌کان، گروپه‌ ئابووریه‌کان، بازرگانان و چالاکوانانی کۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌ڵکانی ئاسایی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و پارێزگای که‌رکوک به‌ڕێوه‌چوو. به‌شداربووانی ئه‌م مه‌راسیمه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌کان و که‌ناڵه‌ ته‌له‌ڤزیۆنیه‌کانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازرایه‌وه‌، وێڕای ئاماژه‌دان به‌ ڕۆڵی دیاری شه‌هید سوله‌یمانی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و پاڵپشتی له‌ گه‌لانی ناوچه‌که‌، سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ شه‌هیدبوونی به‌ڕێزیان گه‌یانده‌ مه‌قامی ڕێبه‌ری شوڕش، حکومه‌ت و گه‌لی ئێران و ئه‌و کرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ی ئه‌مریکایان له‌ توندی ئیدانه‌ کرد.

شایه‌نی باسه‌ هه‌ریه‌ک له‌ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌ڤال ئه‌بوبکر پارێزگاری سلێمانی، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌، پاڤێڵ تاڵه‌بانی کوڕی خوالێخۆشبوو جه‌لال تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، عمر سید علی ڕێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یوسف محمد سه‌رۆکی پێشوی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی ئێستای فراکسیۆنی گوڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق، محمد حاجی محمود سه‌رۆکی حیزبی سۆشیالیست، ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ سلێمانی، ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی نه‌وه‌ی نوێ و نوێنه‌رانی حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا ئاماده‌بوون.

مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی له‌ میانه‌ی مه‌راسیمه‌که‌دا و له‌ چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌ناڵه‌ ته‌له‌ڤزیۆنیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، باسی له‌ ڕۆڵی دیاری سه‌ردار سوله‌یمانی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم کرد و ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی ئه‌مریکای به‌ تیروریستی، تاوانکارانه‌ و پێشێلکاریانه‌ی بنه‌ما و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان زانی و جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ڕژێمی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌رپرسی هه‌رجۆره‌ لێکه‌وته‌کانی ئه‌م کرده‌وه‌ تاوانکاریانه‌یه‌. شوشته‌ری هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ به‌ به‌ره‌که‌تی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌، بینه‌ری سه‌ره‌تای کۆتایی مانه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ ده‌بین. له‌ کۆتاییدا، سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران سوپاسی تایبه‌تی ئاماده‌بونی پڕشکۆی ته‌واوی به‌رپرسان و که‌سایه‌تی و چین و توێژه‌ جیاوازه‌کانی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانی له‌م مه‌راسیمه‌دا کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97132

Your Comment

You are replying to: .
captcha