کوردپرێس:
لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئه‌نجومه‌نى سیاسیی كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان، ڕایگەیاند،"كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان زۆر نیگه‌رانه له ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى عێراق، به‌تایبه‌ت دواپه‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانى، به هێرشكردنه سه‌ر هه‌ردوو كه‌سایه‌تیى ناودارى كاریگه‌ر: قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بوو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق و هاوه‌ڵانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه، پێشێلكردنى سه‌روه‌ریى خاكى عێراقه"
دەشڵێت،"ئەوە ده‌بێته هۆى په‌ره‌سه‌ندن و ئاڵۆزیى زیاتر له ناوچه‌كه‌دا به‌گشتى و له نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا به‌تایبه‌ت، كه باجه‌كه‌شى گه‌لانى ناوچه‌كه به گشتى و گه‌لى عێراق به‌تایبه‌تى ده‌یدات."
ڕاشیگەیاندوە،"به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكار و نزیكانى هه‌ردووک كه‌سایه‌تى و هه‌ردووک حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و كۆمارى ئیسلامیى ئێران ده‌كه‌ین."
لە كۆتاییدا هاتوە،"ئێمه له كۆمه‌ڵى ئیسلامی ده‌خوازین هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌كان نه‌بنه هۆى ئاڵۆزبوون و گرژیى زیاترى بارودۆخى ناوچه‌كه به گشتى و عێراق به تایبه‌تى و تاكوو ده‌كرێت به حیكمه‌ته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه نوێیه بكرێت و كێشه و گرفته‌كان به گفتوگۆ و حیوار چاره‌سه‌ر بكرێت."
Your Comment