کوردپرێس: ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ڕایگه‌یاند پرۆژه‌یاسای چاكسازی بریتیه له‌رێكخستنه‌وه‌ی مووچه و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی هه‌شت كابینه‌ی حكوومه‌ت كه به‌هه‌ده‌ردانی كردووه، بۆیه ئه‌مه ده‌ستپێكه و هه‌نگاوێكی گرنگه".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و چاكسازی له مووچه‌ی مووچه‌خۆران ئاشكرای كرد، ده‌بێت خاڵه‌كانی ئه‌وه‌ی ده‌بێت ناونراوه مووچه‌ی پله باڵا له‌سه‌ر هاوسه‌نگی و دادپه‌روه‌ری و شكۆی داموده‌زگاكان راستكردنه‌وه‌ی بۆ بكرێت".
وتیشی" ئێمه له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه‌ی لیستی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانداین كه 768 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌میشه‌یی هه‌یه 619 هه‌زاریان حهقیقن و ئه‌وانی دیكه‌ش له داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانن، 246 هه‌زار خانه‌نشینی مه‌ده‌نی 420 هه‌زار تۆڕی چاودیری كۆمه‌ڵایه‌تی، 24 هه‌زارو 898 گرێبه‌ست، 97 هه‌زار دۆسیه‌ی شه‌هید هه‌یه، 115 هه‌زار كه‌س به‌خانه‌نشینی سه‌ربازی خانه‌نشینكراون له‌كاتێكدا به‌هه‌مو حزبه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی پێشتر 10 هه‌زار چه‌كداریان نه‌بوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ده‌بێت گره‌نتی بدرێت له‌دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه، نائومێدم پاشه‌كه‌وت بدرێته‌وه، 200 ملیۆنم له‌لای حكوومه‌ته كێ ملیۆنێكم ده‌داتێ بۆی واژۆ ده‌كه‌م و ده‌یده‌مه‌وه، چوونكه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت مه‌به‌ستی بێت مووچه‌ی پاشه‌كه‌وت بداته‌وه حسابێكی بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه له‌و رێگه‌یه‌وه پاره‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانیان لێوه‌رده‌گرێت".
سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی وه‌به‌رهێنانیش، ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئاشكرای كرد، چاكسازی ده‌بێت له‌وه‌به‌رهێنان بكرێت، "وه‌به‌رهێنه‌ر هه‌یه 500 دۆنم زه‌وی وه‌گرتووه ته‌نها 600 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی هه‌یه، 85 هه‌زار كرێنشین هه‌یه و 10 هه‌زار هاوڵاتیش له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه فێڵیان لێكراوه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment