بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی دوێنێ سه‌رۆک کۆماری عێراق په‌یوه‌ندییێکى ته‌له‌فۆنى له پادشای سعودیە پێگه‌یشت و له‌باره‌ى دواین گۆرانکارییه ناوچەیی و په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانى هه‌ردوو وڵات گفتوگۆیان کرد.
هەر لەمبارەوە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا شا سه‌لمان کوڕى عه‌بدولعه‌زیز دووپاتیکرده‌وه، له پشتیوانى وڵاتەکەی بۆ به‌دیهێنانى سەقامگیریی عێراق و سه‌لامه‌تى خاکەکەی، ھەروەھا ئاماژه‌یکرد بۆ ئه‌و گرێبه‌نده به‌هێزانه‌ى که ته‌ئکید ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر سووربوونى سعوودیە له‌سه‌ر ئاسایشى عێراق و ناوچه‌که و پێویستى به‌دوورگرتنى عێراق له ناکۆکى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته گۆڕه‌پانێک بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ناکۆکییه‌کان.
شا سەلمان جەختیشی کرده‌وه، له‌سه‌ر گرنگى دان به‌خۆداگرتن و ئارامگرتنی دۆخه‌که بۆ به‌دیهێنانى ئاسایش و ئارامی له عێراق و ناوچه‌که و گرتنه‌به‌رى ته‌واوى رێوشوێنه‌کان بۆ دوورخستنەوەی پڕیشکی قه‌یرانه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ى گرژییه‌کان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رۆک کۆمار سوپاسى پادشای سعوودیەی کرد بۆ پابه‌ندبوونى خۆى و وڵاتەکەی به عێراق، ته‌ئکیدیشى کردووه له‌سه‌ر پێویستى ته‌واوکردنى سه‌رکه‌وتنه‌کان به‌سه‌ر داعش و گرووپە توندره‌وه‌کاندا.
بەرهەم ساڵح ھاوکات پشتیوانی کردنى سه‌روه‌رى عێراق له رێگه‌ى دوورخستنه‌وه‌ى عێراق له گرژیی ئیقلیمى و سیاسەتی جه‌مسه‌رگیری له پێناو به دیهێنانى ئاسایشى ناوخۆ که ره‌نگدانه‌وه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشى ناوچه‌که به‌گشتى.
هه‌ر له‌میانى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانى نێوان هه‌ردوو وڵات و پێویستى پته‌وکردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه خرایه روو که خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى و داواکارییه‌کانى هه‌ردوو گه‌ل بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment