ڕێبەری باڵای ئێران: ڕێبازی سەردار سولەیمانی درێژەی پێدەدرێت/ تاوانباران چاوەڕوانی تۆڵەیێکی قورس بن

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای ئێران لە بەیانێکی فەرمیدا بەبۆنەی شەهیدکرانی سەردار سولەیمانی و چەند کەسێکی هاوڕێیەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتییان ڕاگەیاند و نووسیشیان ڕێبازی سەردار سولەیمانی درێژەی پێدەدرێت بۆیە تاوانباران چاوەڕوانی تۆڵەیێکی قورس بن.

کوردپرێس:

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا بەبۆنەی شەیدکرانی سەردار سولەیمانییەوە وێڕای پیرۆزبایی و سەرەخۆشی کردنی ئەو ڕووداوە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.

لە پەیامەکەی ڕێبەری باڵای ئێراندا نووسراوە: "سەردار سولەیمانی نموونەیێکی بەرجەستە بوو لە ڕاهاتووان و شاگردانی ئیسلام و مەکتەبی ئیمام خومەینی و هەموو ژیانیی خۆیی سەرف کرد بە جیهاد و خەبات لە ڕێگای خودا."

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامەکەیدا جەختیشی کردۆتەوە: "ڕێبازی سەردار سولەیمانی درێژەی پێدەدرێت و ناوەستێت بەڵام تۆڵەیێکی قورسیش چاوەڕوانی ئەو تاوانبارانە دەکات کە دەستی پیسیان بە خوێنی ئەو شەهیدە و شەهیدانی دیکەی ڕووداوەکەی دوێنێ شەو گلا."

شایانی باسە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 3ی جانیڤێریی 2019 سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا پشتڕاستی کردەوە سەرداری سەرلەشکەر قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لەگەڵ چەند کەسێکی هاوڕێی و لەوان ئەبوو مەهدی موهەندس فەرماندە لە حەشدی شەعبیی عێراق شەهید بوو.

News Code 97095

Your Comment

You are replying to: .
captcha