به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رکانی گشتیی هێزه چه‌کداری تورکیا ڕای­گه‌یاند: له پێکدادانه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا دوو سه‌رباز گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی ئه‌رکانی گشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا له هێرشێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بۆ سه‌ر کاروانی هێزه سه‌ربازییه‌کان له ناوچه‌ی شەمزینانی پارێزگای جوله‌مێرگ، دوو سه‌رباز کوژران.
له‌و هێرشه‌دا سه‌ربازێکیش بریندار بوو.
پاش ئه‌و هێرشه سوپای تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ربڵاوی بۆ ده‌ستگیرکردنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که ده‌ست پێ‌کرد، به‌ڵام ده‌ره‌نجامێکی نه‌بوو.
هاوکات ڕۆژی ڕابردوو سلیمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ڕای­گه‌یاند: له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا 25 ئه‌ندامی PKK کوژراون.
شیاوی ئاماژه‌یه به‌رپرسانی تورکیا بۆ کوژران، ده‌ستگیری یان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی میلیشیاکان ڕسته‌ی "پووچه‌ڵ کردنەوە" به‌کار ده‌هێنن.
به وته‌ی سۆیلۆ له حه‌فته‌ی ڕابردوودا چوار ئه‌ندامی PKK کوژراون، 15 که‌س ده‌ستگیر و شه‌ش که‌سی دیکه‌ش خۆیان بە دەست هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیاوە داوە.
بەپێی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا، له ڕۆژانی 18 تا 25ی دیسێمبێر 187 ئۆپه‌راسیۆنی دژه تیرۆر له تورکیا ئه‌نجام دراوه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment