به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی شینهۆوا له ڕاپۆرتێکدا هۆکارێکی کۆتایی نه‌هاتنی ناکۆکیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی به توانا نه‌بوونی سه‌رکرده نه‌ریتییه‌کانی کوردی عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه ڕاده‌گه‌یێنێت.
ئه‌و هه‌واڵده‌رییه ئاماژه به چاره‌سه‌ر نه‌کردنی ناکۆکیی ناوخۆییی نێوان کوردی عێراق و به‌رده‌وامیی خۆپیشاندانه‌کان له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و زیاتر ده‌نووسێت: سه‌رکرده‌کانی ئێستاکه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه توانای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان نییه.
شینهۆوا پێی وایه هێشتاکه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق مکووڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر نه‌کات و چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و ناکۆکییانه به توانای به‌ره‌ی نوێی سه‌رکرده‌ی کورد به‌ستراوه که پاش مه‌رگی هه‌ندێ سه‌رکرده وه‌کوو نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌روه‌ها وازهێنانی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رکردایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment