کوردپرێس:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، و ڕایگەیاندووە" بەهۆی هێرشی میلیشیاکان بۆ سەر باڵیۆزخانەکەمان، تەواوی کارە دیپلۆماسییەکانمان راگرتوون تاوەکو کاتێکی نادیار. تەواوی کاتە دیاریکراوەکان بۆ چاوپێکەوتنەکانیشمان لە داهاتوودا هەڵوەشاندووەتەوە."
باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەوەشی نووسیوە: "هاووڵاتییانی ئەمریکی ئاگادار کراونەتەوە نزیکی باڵیۆزخانە نەکەون." دەشڵێت" کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەوڵێر بۆ کاری ڤیزا و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکی رادەپەڕێنێت".
شایانی باسە ئەمڕۆ حەشدی شەعبی بە فەرمی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لەبەر ئەو هۆکارەی وەک ڕێزگرتن لە بڕیاری حکوومەتی فیدراڵی عێراق ناوی لێهێنراوە داوای لە خۆپیشاندەران کرد باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق چۆڵ بکەن کە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆنتڕۆڵ کرابوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment