کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ئاسان نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەو ئاسانییە نییە، چونکە عێراق و ئەمریکا رێککەوتنێکی ستراتیژیان لەنێواندا هەیە، هاوکات عێراق هێشتا پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە رووداوی وت: لەبارەی ئاڵۆزییەکانی بەغدا و ناڕەزایەتی لایەنگرانی حەشدی شەعبی و پەلاماردانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کاریگەرییەکانی ئەو هێرشە و داخوازی بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند: "بارودۆخی ئێستای عێراق ئاڵۆزە، ئەو کێشەیەی ئێستا هەیە کێشەیێکی مەترسیدارە، بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەو ئاسانییە نییە، چوونکە عێراق و ئەمریکا رێککەوتنێکی ستراتیژیان لەنێواندا هەیە، هاوکات دەبێت هێزە چەکدارەکان لە عێراق لە چوارچێوەی دامەزراوەکان بن".

ڤیان سەبری، دەڵێ: "عێراق تاوەکوو ئێستاش پێویستی بە هاوکاریی نێودەوڵەتی هەیە، تەنانەت لە بواری ئابووری و سیاسی و سەربازیدا. تاوەکوو ئێستاش داعش لە عێراق کۆتایی نەهاتووە".

لەبارەی ئەوەی کورد چۆن دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق گوتی: "رۆڵی کورد دیارە، تاوەکوو ئێستا ئێمە هەر یارمەتیدەر بووینە بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیێک، وەکوو فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش لە بەغدا هەرگیز لەگەڵ هەڵکشانی دۆخەکە نەبووین، هەمیشەش یەکدەنگ و یەکهەڵوێست و یەک بڕیار بووینە، لە هەموو دانیشتنەکانی پەرلەمان بەشداربووینە".

رۆژی سێشەممە 31-12-2019 لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و داوایانکرد باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق داخرێت.

ئەم کاردانەوانەی لایەنگرانی حەشدی شەعبی دوای ئەوە هات کە ئەمریکا پێنج بنکەی سەربازیی حیزبوڵڵای عێراق سەر بە حەشدی شەعبی لە عێراق و سووریا بۆردوومانکرد، حەشدی شەعبی دەڵێت، بەهۆی هێرشەکەی ئەمریکاوە 28 چەکداریان کوژراون و دەیان چەکداری دیکەشیان برینداربوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97072

Your Comment

You are replying to: .
captcha