کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 9ی بەفرانباری 1398 بەرانبەر بە 30ی کانوونی یەکەمی 2019 سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی حەشدی شەعبیی عێراق کرد و ڕایگەیاند ئەمە نموونەی حاشا هەڵنەگری تیرۆریزمە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی کرد و گوتیشی ئەم تیرۆریزمە دەبێت کۆتاییی پێبهێنرێت.
مووسەوی هەڕەشەی ئەوەشی کرد کە ئەمریکا دەبێت ئامادە بێت بۆ قبووڵ کردنی لێکەوتە خراپەکانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە.
شایانی باسە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند پێنج باره‌گای حزبوڵڵای عێراق له عێراق و سووریا بۆردومان كراون.
پێنتاگۆن دەڵێت ئه‌و بۆردومانه وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و بۆردومانه‌ی کە هێزەکانی حزبوڵڵای عێراق كردیانه سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش.
پاش بەیاننامەکەی پێنتاگۆن، له به‌یاننامه‌یێكدا، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقیش بڵاوی كرده‌وه، له كاتژمێر (07:00)ـی ئێواره‌ی ڕۆژی یەکشەمە 29ی کانوونی یەکەمی 2019 باره‌گای لیوای (45)ـی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی "غابة سلوم" و "الحرش"ـی سنووری عێراق – سووریا رووبه‌ڕووی سێ بۆردومانی ئاسمانی سوپای ئه‌مه‌ریكا بووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، ڕایگەیاند عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق پێش هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی باتەکەی بە عەبدولمەهدی ڕاگەیاندبوو و سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقیش دژایەتیی توندی خۆیی بەو هێرشە تاکلایەنە دەربڕیبوو.
Your Comment