سەرۆک کۆمار عێراق پەیامێک ئاراستەی ئەمێنداری گشتیی یەکگرتوو دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئه‌نجام دا.

کوردپرێس:

بەپێى راگەیەنراوێکى نووسینگەى سەرۆککۆماری عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 29ی کانوونی یەکەمی 2019 به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌ھائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئه‌نجام دا.

به‌رھه‌م ساڵح پیرۆزباییی خۆی بۆ دووباره‌ ھه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌ھائه‌دین به‌ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی ھه‌شته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕاگه‌یاند و ھیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌میندار و یه‌كگرتووی ئیسلامی خواست.

ھه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان سه‌رۆككۆمار و ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوودا، باس له‌ دۆخی ئێستای كوردستان و عیراق و ناچه‌كه‌ كرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ھه‌ردوولا ھاوڕابوون كه‌ پێویسته‌ كێشه‌كان به‌ رێگای گفتوگۆ و دیاڵۆك چاره‌سه‌ر بكرێت به‌ ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك.

News Code 97033

Your Comment

You are replying to: .
captcha