کوردپرێس:
محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتى کوردستان رایدەگەیەنێت، بارودۆخی عێراق بەرەو ئاڵۆزتر دەچێت و بیر و بڕیاری زۆرینە و كەمینە لە بەغدا لە بەرژەوەندیی كورد نییە.
ئەم وتانەى سكرتێری حزبی سۆسیالیست لەمیانى پەیامێکیدا هاتووە کە ئاراستەى کۆسرەت رەسوڵى کردووە بەبۆنەى بەستنى کۆنگرەى یەکێتییەوە و تیایدا هاتووە" دۆخەكە لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە پتەوكردنی گیانی برایەتی و پێكەوە تێكۆشان و یەكڕیزی هەموو لایەك هەیە و هەر ئەوەش زامنی دەستكەوت و مافە رەواكانی گەلی كوردستانە".
محەمەد حاجى مەحموود جەختی کردووەتەوە، جەماوەری كوردستان چاوەڕوانی زیاتریان لێدەكات بۆ خزمەتكردن و بەدیهێنانی چاكسازی و دادپەروەری و خۆشگوزەرانی و گەیشتن بە تەواوی مافە ڕەواكانی گەلی كودستان.
هەروەها سکرتێرى حزبى سۆسیالیست هیواى خواستووە کە کۆنگرەى یەکێتى ببێتە هۆى بەهێزکردنى پەیوەندییەکانى هەردوولایان.
Your Comment