کوردپرێس: له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا ئێواره‌ى ڕۆزی شه‌ممه 28/12/2019 نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى به‌ستنى كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى له يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و ته‌واوى سه‌ركرده و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و دۆستانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌يان خواست.
نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به كار و خه‌بات و ڕۆڵى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له ژيان و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانينى خۆى بۆ خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى يه‌كگرتووى ئيسلامى له‌پێناو تهبايى و كارى پێكهوهييى لايه‌نه كوردستانييه‌كان ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه سه‌ڵاحه‌دين به‌هادين، سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment