نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له سه‌ڵاحه‌دين به‌ها‌ئەدين ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا، پیرۆزبایی له‌ سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین ده‌كات، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان.

کوردپرێس: له‌ په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا ئێواره‌ى ڕۆزی شه‌ممه‌ 28/12/2019 نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى به‌ستنى كۆنگره‌ى هه‌شته‌مى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان و ته‌واوى سه‌ركرده‌ و ئه‌ندامان و لايه‌نگران و دۆستانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ كاره‌كانى كۆنگره‌كه‌يان خواست.

نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌ كار و خه‌بات و ڕۆڵى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان له‌ ژيان و پرۆسه‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستاندا كرد و پێزانينى خۆى بۆ خزمه‌ت و هه‌وڵه‌كانى يه‌كگرتووى ئيسلامى له‌پێناو ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌ييى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان ده‌ربڕى.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌ڵاحه‌دين به‌هادين، سوپاس و پێزانينى خۆى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايى نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 97026

Your Comment

You are replying to: .
captcha