کوردپرێس: بەپێی بەیاننامەیێک کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراقەوە بڵاوکرایەوە مەفرەزەکانی هەواڵگریی سەربازی لە بەشی چاودێری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی پارێزگاریی فەرماندەیی و بەشی هەواڵگری، توانیان دوو تیرۆریست لە ناوچەی گەڕەکی ڕیسالە لە بەری ڕاستی مووسڵ دەستگیربکەن.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە "یەکێک لەو دوو تیرۆریستەی دەستگیرکراون، بەرپرسی بەیتولمال و باج و زەکاتی داعش بووە لە شاری مووسڵ".
شاری مووسڵ لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2014وە لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی داعشەوە کۆنترۆڵ کرا و بۆ چەند ساڵێک ڕێکخراوەکە لەو شارەدا فەرمانڕەوا بوو، تا دواجار لە ساڵی 2017دا لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە توانرا ڕزگاربکرێت و شاری مووسڵ و تەواوی ناوچەکانی پارێزگەی نەینەوا لە چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە توندڕەوە پابکرێنەوە کە لەماوەی مانەوەیاندا لەو ناوچانەدا، چەندان تاوانی سامناکیان دژ بە هاووڵاتیان ئەنجامدا بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment