کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 28ی کانوونی یەکەمی 2019، تێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، له‌كاتێكدا مه‌ترسيى ناسه‌قامگيرى و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه خه‌ريكه وڵات به‌ره‌و داهاتوويێكى ناديار ده‌بات، ئه‌ركى هه‌مووانه به لێكگه‌يشتن و گيانێكى نيشتمانييانهى به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە بابەتی راسپاردنى كانديدى سه‌رۆكوه‌زيرانى داهاتووى عێراقدا، دیارە د. به‌رهه‌م ساڵح دوور لە میكانیزم و بنەمای دەستووری، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكى زۆره‌وه. لێرەدا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى رێوشوێنه ياسايييه‌كان بێت".
لەبارەی دیاریکردنی بەربژێرێک بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، دەبێ سه‌رۆكوه‌زيران بەربژێرێکی نيشتمانى بێت، لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه قبووڵكراو بێت و نەبێتە مايه‌ى مشتومڕی نێوان لایەنەکان.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
راگهيهنراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
به نيگهرانييهكى زۆر و له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخی عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌كه‌ين كه له قه‌يرانێكى قووڵدايه. له كاتێكدا مه‌ترسيى ناسه‌قامگيرى و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، خه‌ريكه وڵات به‌ره‌و داهاتوویێكى ناديار ده‌بات، ئه‌ركى هه‌مووانه به لێكگه‌يشتن و گيانێكى نيشتمانييانهى به‌رپرسانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و دوور له فشارى سياسى، به ميكانيزمه ده‌ستوورييه‌كان قۆناغه‌كه ده‌رباز بكرێت.
لە بابەتی ڕاسپاردنى كانديدى سه‌رۆك وه‌زيرانى داهاتووى عێراقدا، دیارە سهركۆمار به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح دوور لە میكانیزم و بنەمای دەستووری، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكى زۆره‌وه. لێرەدا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى ڕێوشوێنه ياسايييه‌كان بێت.
بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كانديدێكى نيشتمانى بۆ سه‌رۆكوه‌زيران كه مايه‌ى مشت‌ومڕ نه‌بێت و لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه قبووڵكراو بێت، پێویستە داوا ڕه‌واكانى خۆپيشانده‌ران و دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵات له دهستنيشانكردنيدا ڕه‌وچاو بكرێن، هاوكاريی حكوومەتی ئایندەش بكرێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقاليی داهاتوو و خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنى تازه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
28/12/2019
Your Comment