بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم محەمەد پەرلەمانتاری پێکهاتەی تورکمانی لەلێدوانێکدا دەشڵێت: یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان وەک یاسا کۆنەکان لەمامەڵەکردن لەگەڵ پرسی پارێزگای کەرکووک هیچ تایبەتمەندییێکی لەبەرچاو نەگرتووە.
هەروەها باسی لەوەش کردووە، کە بەردەوام کورسییەکانی پێکهاتەی تورکمان لە ئەنجومەنی نوێنەران لەنێوان ٩ بۆ ١٠ کورسیدا بووە، بەڵام بەپێی ئەو یاسا نوێیە کورسییەکانیان بۆ ٦ کورسی دادەبەزێت .
ئەو پەرلەمانتارەی تورکمان جەختی کردووەتەوە، لەدەستدانی کورسییەکانی تورکمان لەبەرژەوەندی پارتە کوردییەکان دەبێت، بۆیە تورکمانەکان زیاندمەندترین لایەنی یاسای هەڵبژاردنەکانە و تەنیا شەش کورسی بەدەست دەهێنێت.
رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر یاسای نوێی هەڵبژاردنەکاندا و بەشێک لە هێز و لایەنە سیاسییەکان دژی یاساکە وەستانەوە.
بە گوێرەی مادەی 15لە دووەمین هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان، خۆپاڵاوتن لەسەر ئاستی قەزاکان دەبێت و بۆ ئەوەش وەزارەتی پلاندانانی عێراق زانیاری لەسەر ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگاکان دەداتە کۆمسیۆن و خۆکاندید کردنیش لەجیاتی لیستی پارتەکان لەسەر ئاستی تاکە کەسی دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment