کوردپرێس: پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له 50 مادده پێکهاتووه و هه‌ریه‌ک له مادده‌کانی 15 و 16 کێشه له باره‌یانه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ستن به داواکاری خۆپیشانده‌ران و پرسی بچووک کردنه‌وه‌ی بازنه‌کانی هه‌ڵبژاردن و رێگرتنه له‌وانه‌ی خاوه‌نی دوو رهچهڵهکنامهن، که خۆیان بپاڵێون.
موسه‌ننا ئه‌مین گوتیشی: ئێمه‌ش کێشه‌مان له‌گه‌ڵ مادده‌ی 15 و 16ی پڕۆژه‌که هه‌یه و پێشتر بایکۆتمان کردووه و بێ ته‌وافقی لایه‌نه‌کان عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌بات و پێمان باشه ئه‌و دوو مادده‌یه په‌سند نه‌کرێن و کات بدرێته لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی زیاتریان له باره‌وه بکرێت.
ناوبراو روونیشی کرده‌وه، مادده‌ی 15 رایه‌کی تێدایه که بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت و بچووک بکرێته‌وه بۆ سنووری قه‌زا و هه‌ر کورسییێک بازنه‌یێک بێت. مه‌به‌ست له‌م پێشنیازه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی خۆپیشانده‌رانه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه هه‌وڵدانێکه بۆ بچووککردنه‌وه‌ی لایه‌نه بچووکه‌کان و هه‌وڵێکیشه بۆ زیاتر کردنی ژماره‌ی کورسییه‌کانی سوننه و که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی کورسییه‌کانی کورد به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی کورد و سوننه به‌یه‌که‌وه.
موسه‌ننا ئه‌مین، دووپاتیکرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مادده‌یه بچه‌سپێت، کورد له نه‌ینه‌وا و دیاله زیانی پێده‌گات و کورد ناتوانێت زۆرینه‌ی بازنه‌کان به‌ده‌ستبهێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و سیسته‌مه کێشه بۆ دیموکراسی درووست ده‌کات، چوونکه له بازنه‌یێکی سه‌د هه‌زار که‌سی، ره‌نگه که‌سێک ده‌ربچێت، که ته‌نیا له سه‌دا 11ی ده‌نگه‌کانی هێناوه، هه‌روه‌ها ئه‌م سیسته‌می خێڵایه‌تی و عه‌شیره‌تگه‌ری و خزم خزمێنه گه‌شه پێده‌دات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment