بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حامى ئاكسۆى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركيا، لە وەڵامێكى نووسراودا لەسەر بڕيارى دادگاى سعووديە لە سەر كوشتنى خاشقچى نووسيويەتى: "بڕيارەكە زۆر دوورە لە هێنانەدى چاوەڕوانييەكانى وڵاتەكەمان وكۆمەڵگەى نێودەوڵەتى كە داواى روونكردنەوەى هەموو لايەنەكانى تاوانەكە دەكەن و مەزنى دادگا نيشان بدات".
حامى ئاكسۆى، سەرنجى بۆ سەر كەموكوڕييەكانى دادگاييكردنەكە راكێشا بەوەى هێشتا نازانرێت لاشەى خاشقچى لە كوێيە، كێ پلاندانەر و هاندەرى تاوانەكە بووە؟، هاوكارە ناوخۆييەكەى توركيايان كێيە؟.
ناوبراو دەشڵێت "روونكردنەوەى ئەم تاوانەى كە لە وڵاتەكەمان ئەنجامدراوە و دەستيشان كردنى سەرجەم بەرپرسان و هاندەرانى تاوانەكە و سزادانيان تەنها كارێكى ياسايى نييە، لە هەمان كاتدا بەرپرسيارێتێكى ويژدانى لە ئەستۆ دەگرێـت. لەم رێگەوە داواكارى هاوكاريى ياساييمان لە سعووديە دووبارە دەكەينەوە".
داواكارى گشتيى سعووديە، سزاى لە سێدارەدانى بۆ پێنج تۆمەتبار و ٢٤ ساڵ زيندانيى بۆ سێ تۆمەتبارى ديكەى راگەياند لە تاوانى كوشتنى رۆژنامەنووسى سعوودى جەمال خاشقچى لە کونسوڵخانەى سعووديە لە ئيستانبوڵ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment