وەزارەتی بەرگریی عێراق: هەشت چەکداری داعش لە چیای قەرەچووخ کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی بەرگریی عێراق کوژرانی هەشت چەکداری داعشی لە چیای قەرەچووخی سنووری قەزای مەخموور راگەیاند.

کوردپرێس:

رۆژی یەکشەممە 22-12-2019، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە، هێزەکانی فیرقەی 14ی سوپای عێراق لە چیای قەرەچووخ و لە رێگەی کامێرای چاودێریی لێزەرییەوە، گرووپێک چەکداری داعشیان بەدیکردووە کە هەوڵیاندەدا هێرش بکەنە سەر خاڵێکی سوپا، کە لە هێڵی بەرگری جێگیرکراون.

وەک لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هاتووە، دواتر لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە چەکدارەکان بۆردوومانکراون و لە ئەنجامدا هەشت چەکدار کوژراون.

چەکدارانی داعش بەردەوام لە سنووری قەرەچووخ جموجۆڵیان هەیە، هەندێک جار لەلایەن هاوپەیمانانەوە سنوورەکانیان بۆردوومان دەکرێت و هەندێک جاریش لەلایەن هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگەوە بەرپەرچی هێرشەکانیان دەدرێتەوە.

مانگی رابردوو، فڕۆکەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ژمارەیەک مۆڵگە و بنکەی چەکدارانی داعشیان لە چیای قەرەچووخ لە سنووری شارۆچکەی مەخمووری باشووری پارێزگای هەولێر بۆردوومانکرد، بەوهۆیەش چەکدارانی داعش زیانیان بەرکەوت.

بەگوتەی سیروان بارزانی کە پێشتر قسەی بۆ رووداو کردبوو، بۆردوومانی داعش لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کاتێکدا بووە کە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە زیادیکردووە.

هاوکات عەقید سروود ساڵح، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی میحوەری شەشی مەخموور بە رووداوی راگەیاند بوو کە چەکدارانی داعش سوود لە ئەشکەوتەکانی چیای قەرەچووخ وەردەگرن و وەک مۆڵگەی خۆیان بەکاریان دەهێنن.

News Code 96967

Your Comment

You are replying to: .
captcha