بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له په‌یامه‌که‌یدا که له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویکرده‌وه، سه‌در نووسیویه‌تی: "سڵاوتان لێبێ برایانم له کوتله‌ی بینا، براکه‌م قوسه‌ی سوهه‌یل، خوێنڕشتنه‌که‌ی عێراق راگرن، رێز له فه‌رمانه‌کانی مه‌رجه‌عیه‌ت بگرن، رێز له خواستی گه‌ل بگرن و رێزی خۆتان بپارێزن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ئه‌مه بۆ ئێمه، ئێوه و گه‌لیش باشه، گه‌ل گه‌وره‌ترین کوتله‌یه".
پێشتریش سه‌در داوای له هێزه ئه‌منییه‌کان کردبوو، پارێزگاری له خۆپێشاندانده‌ران بکه‌ن و رێگریش له رفاندنی چالاکوانان بکه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له شاری به‌غدا و شاره‌کانی دیکه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق سه‌ریانهه‌ڵداوه و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کان توندوتیژی روویداوه.
له‌کاتێکیشدا سه‌ره‌تا خۆپێشانده‌ران داوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشترکردنی دۆخی بژێویان ده‌کرد، به‌ڵام دواتر ئاستی داواکانیان بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی حکوومه‌ت به‌رز کرده‌وه و دواجار سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی پێشکه‌ش کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment