بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زامل ساعدی، بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدان و برینداران لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆ لە دوای ساڵی 2003 وە، 28600 شەهیدی داوە".
ساعدی وتیشی: "ژمارەی بریندارەکان سێ هێندەی ژمارەی کوژراوەکانە و برینی بریندارەکانیش سووک و مامناوەند و قورسن".
بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدان و برینداران لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان کار دەکات بۆ ئەوەی کەسوکاری شەهیدان سوودمەندبن لە ماف و ئیمتیازاتەکان و جەختی لەوەشکردەوە کە پێویستە بایەخ بەوە چینە بدرێت و رێزیان لێبگیرێت.
زۆرینەی ئەو کارمەندانەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی عێراق لە شەڕی دژ بە داعش کوژران کە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی فیدڕالی بەشێکی سەرەکی بوون لەو هێزانەی دژ بە داعش جەنگان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment