بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جینین هێنیس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، کات لەم قۆناغەدا لەوپەڕی گرینگیدایە و بارودۆخەکەش پێویستی بە هەنگاوی یەکلاکەرەوە هەیە، چوونکە عێراق چیتر بەرگەی چارەسەری فریاگوزارییانە و کاتی و رێوشوێنی زۆردارانە ناگرێت".
لەبارەى کوژرانى خۆپیشاندەران و چالاكوانانى عێراقیش رایگەیاندووە، ئەوپەڕی بەرپرسیارییەتی دەوڵەتە کە هاوڵاتییانی خۆی بپارێزێت، رفاندن و گرتنی نایاساییانە و کوشتنی قێزەونانە هەرگیز جێگەیان لە دیموکراسیدا نابێتەوە و هەرگیز نابێت وەک دۆخێکی ئاسایی سەیربکرێت.
ناوبراو وتیشی "سەرکردە سیاسیەکانی عێراق پێویستە ئەم بەرپرسیارییە بە وەڵامدانەوەی بەپەلەی داواکاریی ڕەوای خۆپیشاندەران لە ئەستۆ بگرن".
زیاتر لە دوو مانگە دژى بەهەدەردانى سەروەت و سامانى وڵات و نەبوونى خزمەتگوزارییەکان، خۆپیشاندان و ناڕەزایى لە بەغدا و شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بەردەوامە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment