یۆنامى چەند داوایێک ئاراستەی سەرکردە عێراقییەکان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەى سکرتێرى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامى)، داوا لە سەرکردە عێراقیییەکان دەکات لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران بگەنە سازان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جینین هێنیس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، کات لەم قۆناغەدا لەوپەڕی گرینگیدایە و بارودۆخەکەش پێویستی بە هەنگاوی یەکلاکەرەوە هەیە، چوونکە عێراق چیتر بەرگەی چارەسەری فریاگوزارییانە و کاتی و رێوشوێنی زۆردارانە ناگرێت".

لەبارەى کوژرانى خۆپیشاندەران و چالاكوانانى عێراقیش رایگەیاندووە، ئەوپەڕی بەرپرسیارییەتی دەوڵەتە کە هاوڵاتییانی خۆی بپارێزێت، رفاندن و گرتنی نایاساییانە و کوشتنی قێزەونانە هەرگیز جێگەیان لە دیموکراسیدا نابێتەوە و هەرگیز نابێت وەک دۆخێکی ئاسایی سەیربکرێت.

ناوبراو وتیشی "سەرکردە سیاسیەکانی عێراق پێویستە ئەم بەرپرسیارییە بە وەڵامدانەوەی بەپەلەی داواکاریی ڕەوای خۆپیشاندەران لە ئەستۆ بگرن".

زیاتر لە دوو مانگە دژى بەهەدەردانى سەروەت و سامانى وڵات و نەبوونى خزمەتگوزارییەکان، خۆپیشاندان و ناڕەزایى لە بەغدا و شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بەردەوامە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96928

Your Comment

You are replying to: .
captcha