بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دانیشتنەکەدا رایگەیاند بڕیاری زیندانی کردنی، بڕیارێکی سیاسییە و خۆی وەک بارمتەیەکی سیاسی ناوبرد، کە بە فەرمان و رێنمایی حکوومەت خراوەتە زیندان و رایگەیاند ئەوەی بەرامبەر بە خۆی و هاوڕێیانی دەکرێت و کۆی پرۆسەی دادگایی کردنەکەیان یاسایی نییە.
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە باسی لەوەش کرد، تەنها بۆ ئەوەی قسەکانی لە مێژوودا تۆماربکرێن بەشداری لە دانیشتنی دادگادا کردووە، چوونکە باش دەزانێت دادوەران ناتوانن و ئەو دەسەڵاتەشیان نییە بڕیاری ئازادکردنی بدەن.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هەر لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە له‌سه‌رده‌مێكدا یاسا ژێرپێ خراوه و كه‌سانی هه‌ڵبژێردراو ده‌خرێنه زیندانه‌وه، بكوژان و دهستدرێژیكارانیش له‌ده‌ره‌وه ده‌بیندرێن، داوای ئازادبوون ناكات، به‌ڵكوو به‌ئارامییه‌وه چاوه‌ڕێی رۆژانێک ده‌كات یاسا تیایدا سه‌روه‌ر بێت.
له‌رۆژی چوارى تشرینی دووه‌می ٢٠١٦وە ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگەن یوکسەکداغ، هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په‌یان ده‌ستگیر كردووه و تۆمه‌تی پشتیوانی كردنی پەکەکەیان رووبەڕوو کردونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment