ئاڕاستەیێكی سیاسی مەبەستدار هەیە بۆ وەرچەرخان بەرەو دەوڵەتێكی ناوەندی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژكاری مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی، رایگەیاند، ئیدارەدانی دۆسیەی نەوت بەشێوەیێكی ناوەندی قبووڵكراو نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود حەیدەر، راوێژكاری مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دەستوور رێگە نادات لیژنەكانی پەرلەمانی عێراق وردبینی داتاكانی هەرێم بكەن.

ناوبراو وتیشی، "گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان كەمترە لەوەی لە شارەكانی دیكەی عێراق هەیە".

مەسعوود حەیدەر راشیگەیاند، شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا گەیشتوەتە 60 ترلیۆن دینار و لەوەش تەنیا 11 ترلیۆن دیناری خەرج كراوە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەدا كە ئیدارەدانی دۆسیەی نەوت بەشێوەیێكی مەركەزی قبووڵكراو نییە و وتیشی: ئاڕاستەیێكی سیاسی "مەبەستدار" هەیە بۆ وەرچەرخان بەرەو دەوڵەتێكی ناوەندی.

ڕاوێژکارەکەی مەسعوود بارزانی لە کۆتاییدا جەختی کردەوە: "هەنگاونان بەرەو دەوڵەتێكی ناوەندی لەگەڵ دەستووری عێراق ناگونجێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 969

Your Comment

You are replying to: .
captcha