بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی ئەوڕۆ دووشەممە ٤ی بەفرانبار، ئۆتۆمبێلێکی جری وانێتی سایپا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە میحوەری شنۆ بۆ نەقەدە بە توندی لێکیان داوە.
ڕووداوەکە نزیکی گوندی "گوندەویلا" بووە و ٥ کەس بەهۆی ڕووداوەکە تیاچوون و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوونە.
دۆخی بریندارەکان باشە و هێشتاکە هۆکاری پێکدادانەکە ئاشکرا نەکراوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment