وەزیری دەرەوەی تورکیا: بڕیاری ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا تەنها شانۆگەریە

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر بڕیارەکەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کە یاسای کۆمەڵکوژ کردنی ئەرمەنەکانی پەسەند کردبوو هاتە دەنگ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند: ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ شانۆگه‌ری، له‌ رووی یاساییه‌وه‌ پابه‌ندكەر نییه‌ و هیچ هێزێكی یاسایی نییه.

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ره‌خنه‌ له‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا دەگرێت و نووسیویەتی: "ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ شانۆگه‌ری، له‌ رووی یاساییه‌وه‌ پابه‌ندكەر نییه‌ و هیچ هێزێكی یاسایی نییه‌".

ناوبراو دەشڵێت: "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت خراپ كه‌ڵک له‌ مێژوو وه‌ربگرن بۆ مه‌به‌ستی سیاسی، ترسنۆكن و ده‌ترسن له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌قینە".

دوێنێ پێنجشەممە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ یاسای کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانی لەلایەن دەوڵەتی تورکیای کۆنەوە پەسندکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96851

Your Comment

You are replying to: .
captcha