کوڕە گەورەکەی مام جەلال دەڵێت یەکێتی دەچێتەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، سەركەوتنی كۆنفرانسی مەڵبەندەكان سەركەوتنی یەكێتییەكان بوو، یەكێتیی خستەوە سەر شاڕێی نوێبوونەوە.

کوردپرێس:

بافڵ تاڵەبانی، كوڕە گەورەی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی كردۆتەوە ڕایگەیاندووە، سووربوونی هەڤاڵانمان بۆ بەستنی كۆنگرە ئەو ڕاستییەی سەلماندەوە، كە ھەموومان پەرۆشی یەكێتییێكی نوێین، سەركەوتنی كۆنفرانسی ئۆرگانەكانیش جۆشدانەوەی گیانی یەكێتیی بوونمان بوو، كە ھەموومان تیایدا سەركەوتووبووین.

دەشڵێت: “دەست لەناو دەست لەگەڵ كەسوكاری سەربەرزی شەھیدان، پێشمەرگەی دێرین و كەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و ڕێكخستنەكان و تێكۆشەران و ئەندامان و دڵسۆزان و ھەڤاڵەكانمان، پێكەوە یەكێتیی ناو یەكێتیی و بەیەك دەست چەپكە گوڵەكەی مام دەپارێزین”.

ڕاشیگەیاندووە، یەكێتییێكی بەھێز بۆ كوردستانێكی بەھێز بنیاد دەنێینەوە و ڕۆحی شەھیدانمان و مام جەلال-یش ئاسوودە دەكەین.

شایانی باسە ڕزگار عەلی، سەرۆكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، کۆنفڕانسی مەڵبەندەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی چوار کۆتایی هات و ناوی ئەندامانی کۆنگرەی چواری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاو دەکرێتەوە.

News Code 96837

Your Comment

You are replying to: .
captcha