هاوپەیمانان راهێنانیان بە 40 هەزار پێشمەرگە کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو مانگ جارێک هێزەکانی هاوپەیمانان نزیکەی دوو هەزار پێشمەرگە رادەهێنن، تاوەکوو ئێستاش راهێنانیان بە زیاتر لە 40 هەزار پێشمەرگە کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژانە لە بنکەکانی پێشمەرگەدا دوایین تاکتیکە سەربازییەکان لەسەر شێوازەکانی هێرش بردن، بەرگری کردن و پاراستی سەلامەتی پیشەیی بەشێوەی مەیدانی کاریان لەسەر دەکرێت.

هێزەکانی هاوپەیمانان لە خولەکاندا دوو مانگ جارێک نزیکەی دوو هەزار پێشمەرگەی زێرەڤانی رادەهێنن و دەڵێن: ئامانجیان بەرزکردنەوەی ئاستی پێشمەرگەکانە لە بواری زانستی سەربازی و ئامادەکردنیانە تاوەکوو وزە و تواناکانیان بە باشترین شێوە ببێتە تاکتیک و شێوازی شەڕکردن و بەرگری.

کۆلۆنێل گویسیپە لیڤاتۆ، فەرماندەی ناوەندی هاوئاهەنگیی راهێنانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتووە: "لێرە پێشکەوتنێکی بەرچاو دەبینم لە پێشمەرگەکاندا و حەزێکی زۆریان تێدایە بۆ فێربوون. جیا لەوەی کە لە چ بەشێکەوە هاتبن، چ زێرەڤانی یان بەرپەرچدانەوەی خێرا. من زۆر لێیان رازیم، ئەوان زۆر ئامادە و بەتوانان".

کۆلۆنێل مایەڵز کاگنس، گوتەبێژی فەرمی فەرماندەیی هێزی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش لە عێراق و سووریا دەڵێت: "ئێمە لێرە راهێنانی هێزی پیادەی سەربازیمان هەیە، هەروەها راهێنانی پاراستنی سەلامەتی بۆ ژنانی پێشمەرگە ئەنجام دەدەین و چەندین راهێنانی دیکەش، وەکوو هێرشی بایۆلۆجیکی و کیمیایی. هەموو ئەم راهێنانانە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان کە لە چەندین وڵات پێکهاتوون ئەنجام دەدەرێن".

هێزی هاوپەیمانی دژ بە داعش لە عێراق و سووریا لە ساڵی 2014 بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەلایەن 81 وڵاتەوە دروستکراوە.

لە سەرەتای دروست بوونیەوە یەکێک لە کارەکە سەرەکییەکانی مەشق و راهێنان بووە بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 96822

Your Comment

You are replying to: .
captcha